باکرهان: کورد سەربازی بەکرێگیراوی کەس نییە و لەسەر حیسابی ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕ ناکات

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، کورد نابێتە ئامڕازی هیچ وڵاتێک لە ململانێ ناوچەییەکاندا، دەشڵێت، "کورد تەنیا بۆ مافەکانی خۆی تێدەکۆشێت ".


 تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە هەموان بزانن کە کورد لەسەر حیسابی ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕ ناکات، بەڵکو کورد تەنیا لە پێناو ماف و ناسنامەی خۆیدا بەرگری دەکات و نابێت وەک سەربازی بەکرێگیراوی هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی سەیر بکرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،  کورد لە ئێران تەنیا لە ناوچەکانی خۆیاندا بەرگری دەکەن و هەرگیز مەترسی نەبوون بۆ سەر هیچ وڵاتێک، بەڵکو تەنیا داوای مافە ڕەواکانیان دەکەن و نایانەوێت ببنە بەشێک لە ململانێی وڵاتانی دیکە.