شارپرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق
دڵنیایی بە سەرۆک کۆماری ئێران دەدات کە رێگە نادرێت خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان
بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنێت، هاوکات هێرشە موشەکی و درۆنییەکانیش بۆ سەر
هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
بڵاویکردەوە، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود
پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و هەڵوێستی عێراقی بۆ رەتکردنەوەی جەنگی
ئێران دوپاتکردەوە و داوای کرد دەستبەجێ کردە سەربازییەکان رابگیرێن و قەیرانەکان
لەرێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
لەتیف رەشید باسی
لەوەکردوە،" گەل و حکومەتی عێراق پاڵپشتی گەلی ئێران دەکەن و بەرخودانیان
بەرامبەر دەستدرێژییەکان بەرز دەنرخێنن ".
سەرۆک کۆماری عێراق
رونیشیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ پاراستنی سنورەکان رێگەگرتن
لە هەر هەوڵێک بۆ قۆستنەوەی خاکی عێراق و بەکارهێنانی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و
زیادکردنی ئاڵۆزییەکان.
هاوکات، لەتیف رەشید لەپەیوەندییە
تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پزیشکیان هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی ئیدانەکرد و جەختیکردەوە
کە ئەو کردەوانە سەقامگیری لەناوچەکە بەدیناهێنێت، بەڵام گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر
دەکەن.
