لەباکوری کوردستانەوە پشتیوانی لە پڕۆژەی (یەک نەتەوەو یەک چارەنوس) کرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ئامەدی باکووری کورستان، دەستپێشخەریی یەکێتی دیموکراتیک بە ڕاگەیاندراوێک، پشتگیری لە پڕۆژەی (یەک نەتەوەو یەک چارەنوس) کرد، کە بە واژۆی زیاتر لە 200 کەس لە باشوری کوردستانەوە دەستپێکراوە.

حەسەن گونەش، ئەندامی سکرتاریەتی دەستپێشخەری نەتەوەیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای نەهامەتییەکان، هەم قەیرانی جددی و هەم دەرفەتی گرنگیان بۆ گۆڕانکاری لەگەڵ خۆیان هێناوە ".

ئاماژەی بەوەشدا، کوردستان لە ناوەندی قەیران و گۆڕانکارییەکانی هەرێمەکەدایە و گەلی کورد لە ڕێگەی یەکڕیزیی و یەکێتییەوە دەتوانێت دەستکەوتەکانی ئێستای خۆی بپارێزێت و پەرەی پێبدات.

حەسەن گونەش بەناوی دەستپێشخەرییەکەوە ڕاگەیاند،" پشتگیری لەم بانگەواز و پرۆژەیە دەکەن و چالاکانە بەشداری هەوڵەکانی یەکێتیی نەتەوەیی دەکەن ".

هاوکات، محەمەد کاماچ، هاوتەبێژی دەستپێشخەرییەکە باسی لەوەکرد، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و تێکۆشانی کورد لە پێناو یەکێتییدا پێویست و گرنگە.