دەربەندیخان –
شارپرێس
بەهۆی خراپی کەشوهەوا
و بارانبارینی بەخوڕ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشدارییەکی بەپەلە
ئاراستەی هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات و داوا دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە
دەرەوە.
جاسم عەلی خان،
بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ شارپرێس رایگەیاند،"
بەهۆی بارانبارینی زۆر و تایبەتمەندی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەمان، لە ئێستادا مەترسییەکی
زۆری داڕوخانی بەرد و دروستبونی لافاو لەسەر ڕێگاکان هەیە."
بەڕێوەبەری هاتوچۆ
جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی و ماڵی هاوڵاتییان، پێویستە ڕەچاوی
ئەم خاڵانە بکرێت:
-ئەو
کەسانەی ڕێگاکانی دەربەندیخان بەکاردەهێنن پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
-ئەگەر
کارێکی زۆر پێویستتان نییە، باشترە لە ماڵەکانتان بمێننەوە تا بارودۆخی کەشوهەوا جێگیر
دەبێتەوە، بەتایبەت لە کاتەکانی تاریکی و شەواندا.
-ئەم
هۆشدارییە بۆ پاراستنی ژیانی شۆفێران و سەرنشینانە لە هەر روداوێکی نەخوازراو.