شارپرێس:
نیویۆرك تايمز لەزاری دوو سەرچاوەی ئەمریكیەوە ئاشكرایكرد، كە هەر ئەمڕۆ ئێران فڕۆكەیەكی جەنگی لەجۆری A10 خستۆتە خوارەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشكرایكردوە، فڕۆکەیەکی هێرشبەری جۆری A-10 Warthog لەنزیک گەروی هورمز لەکەنداوی فارس تێکشکا.
فڕۆکەوانەکەی ناو A-10ـەکە بەسەلامەتی ڕزگارکراوە. بەڵام لەڕوداوەکەی ناو خاکی ئێران، تەنیا یەکێک لەدوو ئەندامەکەی تیمی فڕۆکەوانی دۆزراوەتەوە.
دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت، بەمیدیاکانیان ڕاگەیاندوە، فڕۆکەیەکی هێرشبەری A-10 لەنزیک گەرووی هورمز لەکەنداوی فارس کەوتوەتە خوارەوە؛ فڕۆکەوانەکە بەسەلامەتی ڕزگارکراوە، بەڵام وردەکاریی زیاتر لەسەر هۆکاری کەوتنەکەی و شوێنی وردی ڕوداوەکە هێشتا سنوردارن.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەیانلا ئەمڕۆ ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی دیكەی لەجۆری F15 ئەمریكی ڕاگەیاند كە دوو فڕۆكەوانی تێدابوەو یەكێكیان ڕزگاركراو فڕۆكەوانەكەی دیكە نەدۆزراوەتەوە بەو هۆیەشەوە ئیسرائیل هێرشەكان بۆ سەر ئێران ڕاگرتوە.