شارپرێس:
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه پرسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ڕژێمی پێشوو له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه نه‌چوه‌و بەڕێوەناچێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه به‌رپرسێكی ڕژیمی پێشوو له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردوه‌و سێ ڕۆژیش پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت،"دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌نگۆیانه دورن له‌ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، پرسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ش له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه نه‌چوه‌و به‌ڕێوه‌ش ناچێت".