ترەمپ کارتێکی بەهێز دژ بەتاران دەجوڵێنێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ لەهەژماری خۆی لە سەکۆی "تروس سۆشیاڵ" لینکی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی داناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئەویش سەپاندنی گەمارۆی دەریاییە هاوشێوەی ئەوەی لەگەڵ ڤەنزوێلا کرا و بووە هۆی دەستگیرکردنی مادۆرۆ. 

 
لەبەرنامە تەلەفزیۆنییەکەدا باس لەوە کرا ڕەنگە ترەمپ پەنا بۆ بۆردومانێکی توند بەرێت کە ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ چاخی بەردین یان گەمارۆیەکی دەریایی خنکێنەر ببات کە ئابوورییەکەی پەکی بخات و فشار بخاتە سەر چین و هیندستان. 

بەگوێرەی ئەوەی لەبەرنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری گەورەی ئەمریکی "جیراڵد فۆرد" کە سەرکردایەتیی گەمارۆی سەر ڤەنزوێلای کرد، ئێستا لەناوچەی کەنداودایە دوای ماوەیەکی کورت لە چاککردنەوە و پشوودان بۆ تیمەکەی دوای ئاگرکەوتنەوەیەکی کوشندە. ئێستا پەیوەندی بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی دیکەی "ئەبراهام لینکۆڵن" و کەشتیگەلە سەرەکییەکانی دیکە دەکات.

ڕێبیکا گرانت، شارەزای ئەمنی لەپەیمانگای لێکسینگتۆن ڕایگەیاندووە کە هێزی دەریایی ئەمریکا دەتوانێت بەتەواوی هاتوچۆی گەرووەکە کۆنترۆڵ بکات، بە جۆرێک کە ئێران ناچار بێت بۆ هەر جولەیەک لە نزیک دورگەی خارک یان عومان، پرس بە ئەمریکا بکات، بەتایبەت کە ئێستا چاودێریی وردی تانکەرە نەوتەکانی ڕووسیا و چین دەکرێت.