شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد،" پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جەی دی ڤانس لەکاتی کۆبونەوەکەدا، سەرنجی لەسەردانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران گۆڕی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل".
دوای ئەوەی ئەمریکا و ئێران نەگەیشتنە رێککەوتن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جەی دی ڤانس لەکاتی کۆبونەوەکەدا، سەرنجی لەسەردانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گۆڕی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل".
جەختیش دەكاتەوە، كە لەڕەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدن، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوان بەنیەتێکی باشەوە هاتنە ئیسلام ئاباد.
عێراقچی وتی، "ئەمریکا هەوڵیدا لەسەر مێزی دانوستان ئەو شتە بەدەستبهێنێت کە نەیتوانی لەڕێگەی شەڕەوە بەدەستی بهێنێت".
وتی، "ئێمە بەنیەتێکی باشەوە هاتینە ئێرە، ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی ڤانس پێش جێهێشتنی پاکستان ئەنجامیدا پێویست نەبوو".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمە پابەندین و ئامادەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەری نەتەوەکەمان".
ئەمە لەكاتێكدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوای 22 کاتژمێر لەدانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکاو ئێران لەئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات.