هەوڵێكی قەتەر بۆ سەركەوتنی دانوستانەكان ئاشكرادەكرێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ناوو دانوستانەکانی پاکستان لەپەیوەندیدایە دەشڵێت، هەموو وڵاتانی كەنداو لەهەوڵی سەركەوتنی گەڕی دوەمی دانوسانەكاندان.


ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"قەتەر بەوردی چاودێری دانوستانەکانی ئیسلامئاباد لەنێوان واشنتن و تاران دەکات".

ئاماژەی بەوەش کرد، "پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنی پاکستانی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن، بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی لەگەروی هورمز".

ئەنساری دەشڵێت،"سەرجەم وڵاتانی کەنداو ڕۆژانە پەیوەندییان بەلایەنەکانی ناو دانوستانەکان هەیەو وتیشی ''قەیرانەکە هەموو ناوچەکەی گرتوەتەوە و هەر بۆیە پێویستە لەپەیوەندی بەردەوام بین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا".

جەختیش دەكاتەوە، كە دەکرێت لایەنە بەشداربوەکانی ناو دانوستانەکان لەو بارەیەوە بڕیاری كۆتایی بدەن، بە لەبەرچاو گردنی ئەوەیبەردەوامی داخستنی گەروی هورمز، قەیرانەکان ئاڵۆزتر دەکات.