چەند پەیامێكی توند لەترەمپەوە بۆ ئێران

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا پەیامێكی توندی ڕاگەیاندو دەڵێت،" خۆم و سوپای وڵاتەکەم ئامادەین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەئەگەری رێکنەکەوتن"، جەختیش دەكاتەوە، ئێران لەچەند كاتژمێری داهاتودا شاندێك دەنێرنە پاكستان
.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی سی ئێن بی سی ڕایگەیاند، واشنتن لەپێگەیەکی بەهێزی دانوستاندایەو کێشەکان لەگەڵ ئێران بەرێککەوتنێکی مەزن کۆتاییان دێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، تاران هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نییە جگە لەناردنی شاندێک بۆ دانوستان و وتی،" کاتێک ئێرانییەکان دوو رۆژ پێش ئێستا گوتیان شاند نانێرن، وەڵامی ئەمریکا ئەوە بوو حەتمەن شاندەکە دەنێرن.

سەرۆک جەختی لەوە کردەوە، گەمارۆکانیان زۆر سەرکەوتوو بون و وتی،"مامەڵە لەگەڵ کەسانی باش ناکەین، بەڵام زۆر بەسەرکەوتوویی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین و ئێمە لەرژێمی ئێران توندترین و مامەڵەکردن لەگەڵماندا سەختترە".

ترەمپ ڕاشیگەیاند، کاتی زۆریان لەبەردەستدا نییە بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکەو بەنیاز نییە درێژی بکاتەوەو وتیشی، "چەکەکانمان ئامادەن و بەتەواوی ئامادەین، من ئامادەم و سوپاش ئامادەیە بۆ جوڵەکردن دژی ئێران".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئێران هەوڵ دەدات موشەکەکانی بگوازێتەوە و پێگەکانیان بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی سوپای ئەمریکا زۆربەیانی تێکشکاندوەو ئەم ماوەیەیان قۆستوەتەوە بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەک و پێدەچێت تارانیش هەمان کاری کردبێت.