لوبنان وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە: تا دوا چرکە بەرگری دەکەین

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان هەڕەشەی توند لەئیسرائیل دەكات و  ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێرشەكان بەتەواوی ڕانەگرن و نەكشێنەوە تا دوا چرکە بەرگری دەکەین. 


نەبی بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، لەهۆشدارییەكدا بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر نەکشێنەوە ڕوبەڕوی بەرگریی چەکداری دەبنەوە.
 
نەبی بەری، کە سەرۆکی بزوتنەوەی ئەمەل و هاوپەیمانی حزبوڵایە، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای لوبنانی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی قبوڵی ناکات تەنانەت یەک مەتر لەخاکەکەی لەدەست بدات.
 
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، وتیشی،"ئەگەر ئیسرائیل لەسەر داگیرکارییەکەی بەردەوام بێت، چ لەناوچەکان بێت یان لەپێگە سەربازییەکان، ئەوا هەموو ڕۆژێک بۆنی بەرگری دەکەن." گتیشی مێژوی ئێمە گەواهیدەرە؛ ئەگەر سور بن لەسەر مانەوە، ڕوبەڕوی بەرگری دەبنەوە".

 

هاوكات، ئەمرۆ یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل مەبەستیەتی حزبوڵڵا لەلوبنان لەرێگەی سەربازی و دیپلۆماسییەوە چەک بکات"، هۆشداریشى دايە لوبنان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی خاڵەکانی ئاگربەست.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە، بەنێوەندگیریی پاكستان، گەڕی دوەمی دانوستانەكان لەپاكستان لەنێوان ئەمریكاو ئێران دەستپێبكاتەوەو ڕۆژی پێنجشەممەش گەڕێكی گفتوگۆ لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریكا بەڕێوەبچێت.