شارپرێس:
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی
کۆتاییهانی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لەناوچە
ئاوییە نێودەوڵەتییەکان دەستیان بەسەر نەوتهەڵگرێکی ئێران ئەمریکادا گرت.
سوپای ئەمریکا ئاماژەی
بەوەکرد،" پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەنزیک کەنارە ئاوییەکانی سریلانکا لە
زەریای هیندی، دەستبەسەر کەشتی نەوتهەڵگری (تیفانی)ی ئێرانیدا گیراوە، کە نزیکەی
دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدابوە ".
هاوکات، فەرماندەیی ناوەندیی
هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند،" بەردەوامین لە جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییە
دەریاییەکان بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و روبەڕوبونەوەی ئەو کەشتییانەی پەیوەندییان
بە ئێرانەوە هەیە ".