ترەمپ: سەرکردەکانی ئێران وەکو سەگ و پشیلە لەناوخۆیاندا شەڕیانە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوناڵد ترەمپ، ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە سەرکردایەتیی ئێران بەهۆی کێشەکانی دەسەڵاتەوە وەک پشیلە و سەگ لە شەڕدان.

ترەمپ لەبەشێکی تری قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەپەلە نییە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە و دەیەوێت کاتێکی پێویست تەرخان بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی زۆر باش.

ترەمپ جارێکی تر دژایەتی خۆی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دووپات کردەوە و بە هەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر ناوچەکە و ئیسرائیل وەسفی کرد، هاوکات دڵنیایی دا کە ئەمریکا چەکی ئەتۆمی دژ بە ئێران بەکارناهێنێت.

سەبارەت بە لایەنی ئابووریی، ترەمپ پێشبینی کرد نرخی سووتەمەنی لە کورتخایەندا بەرز ببێتەوە، بەڵام ئەمەی بە قوربانییەک بۆ ئامانجێکی ستراتیژی دانا کە ڕێگریکردنە لە بوونی توانای ئەتۆمیی سەربازی بۆ ئێران.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی