شارپرێس:
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، ئەمڕۆو سبەی بارانبارین دەستپێدەكاتەوەو لەهەندێك ناوچەك تەرزەو هەورەگرمەی لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، "لەئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممەوە، ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە لەزۆربەی ناوچەکان؛ لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت".
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی ڕایگەیاندوە، "تاوەبارانی کورتمەودا سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دهۆک دەبارێ، لەشەودا کاریگەریی زیاتر دەبێ بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و لەهەندێك ناوچەش تەرزە دەبارێت و هەورەگرمەی بەهێزی لەگەڵدا دەبێت ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی لە باشووری کوردستان
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی