شارپرێس:
سەرۆکی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هەموو تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی بێت و دەڵێت، هەرچیمان لەتوانادا بێت بۆ بەرژەوەندی ئێران دەیكەین".
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەکاتی پێشوازیکردنی لەعەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ڕوسیا هەرچییەکی لەتوانادابێت ئەنجامی دەدات کە لەبەرژەوەندیی ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا بێت، بەئامانجی زامنکردنی ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنزیکترین کاتدا".
سەرۆکی ڕوسیا ئاشکراشیکرد، کە پەیامێکی لەلایەن موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشتوەو وتی، "گەلی ئێران بەئازایەتی و قارەمانێتییەوە لەپێناو سەروەریی وڵاتەکەیان دەجەنگن".
پوتن ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ دەخوازێت گەلی ئێران بتوانێت ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت و ئاشتی و ئارامی لە وڵاتەکەدا جێگیر بێت.