قەیرانێکی گەورەی مرۆیی ئاشکرادەکرێت‌.. سەربازەکانی روسیا لەبرسا گۆشتی هاوڕێکانیان دەخۆن

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا قەیرانێکی گەورەی مرۆیی لەبەرەکانی شەڕ لەرۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئاشکرادەکات و دەڵێت، بەشێک لەهێزەکانی روسیا لەرۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گەمارۆدراون و چەند سەربازێکیان بەهۆی برسێتییەوە گۆشتی هاوسەنگەرەکانیان خواردوە.


رۆژنامەی "سەندەی تایمز" لەبڵاوکراوەیەکیدا ئاشکرایکردوە،" لەمانگی تشرینی دوەمی 2025 لانیکەم پێنج سەربازی روسی لەناوچەی دۆنیتسک بەهۆی سەرمای سەخت و برسێتی لەبەرەکانی جەنگ، تەرمی هاوڕێ کوژراوەکانیان خواردوە، دوو سەربازی دیکەش لەکاتی خواردنی گۆشتی هاوڕێ کوژراوەکانیان، تەقەیان لێکراوەو ئەوانیش کوژراون ".

هاوکات، دستەی ئەرکانی ئۆکرانیاش باس لەوەدەکات، بەهۆی هێرشەکانی روسیا پرد و رێگا سەرەکییەکانی ناوچەی خارکێف پەکخراون و بەهۆیەوە هێزەکانیان ناتوانن بەشێوەیەکی باش خواردن و پاڵپشتی لۆجیستی رەوانەی سەربازەکانیان لەبەرەکانی جەنگ بکەن.

رونیشیکردوەتەوە، لەئێستادا بە رێژەیەکی کەم هەندێک خۆراک لەڕێی بەلەم بە روبارەکان، یاخود لەڕێی درۆنەوە خواردن بە سەربازەکانی ئۆکرانیا دەگەیەنن.