هاواری شێروان شێروانی لەزیندانەکانی هەولێرەوە دەگەیەنرێتە لەندەن

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر رێگرییەکان لەشێروان شێروان، ژمارەیەک چالاکوانی کوردی نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیا لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەلەندەن گردبونەوە.


ژیان موبێرگ، پەیامنێری شارپرێس لەلەندەن ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن، دەنگی سەدان مرۆڤی تینوی دادپەروەری گردبونەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ‎گردبونەوەکە لەلایەن ڕێکخراوی 17ی شوبات لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەکوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەشداربون.

‎رێکخەرانی گردبونەوەکە دەڵێن،" هۆکاری ئەم چالاکییە پشتیوانییە لەشێروان سێروانی، ڕۆژنامەنوس و ئەندامی پێشوی ڕێکخراوەکە، کە زیاتر لە پێنج ساڵە لەزیندانە و هەشت ڕۆژە مانی لەخواردن گرتوە و ئێستا باری تەندروستی باش نییە ".

بەپێی وتەی رێکخەرانی چالاکییەکە، هۆکاری مانگرتنی شێروان شێروانی لەزیندان، بریتین لەمانە:

‎-یەکەم: داوای یەک هەفتە مۆڵەت دەکات بە کەفالەت بۆ سەردانی ماڵەوە.

‎-دووەم: داوای گواستنەوەی پەڕاوەکەی دەکات لە دادگای هەولێرەوە بۆ دادگای سلێمانی.