شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ داخستنی تهلارەكانى ئاڵوگۆڕی
دراو، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەبازاڕەکانی بەغداو هەولێر دابەزینێکی
کەمی تۆمارکرد.
لەبەغدا، نرخی دۆلار لەهەردوو بۆرسەی سەرەکی (کفاحو حارسییە)
بۆ 153.750 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار دابەزیی، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی
153.900 دینار بوو، هەروەها لەنوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا،
نرخی فرۆشتن گەیشتە 154.250 دینارو نرخی کڕینیش بە 153.250 دینار جێگیربوو.
هاوکات لەشارى هەولێر، نرخەکان دابەزینێکی کەمیان بەخۆوە
بینی، بەجۆرێک نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە153.700 دینارو نرخی کڕینیش بە153.600 دینار
کۆتایی بەمامەڵەکانی ئەمڕۆ هێنا.