شارپرێس:
وەزارەتی
دەرەوەی ئێران بەتوندی سەرکۆنەی کردەوە تێکدەرانەکانی دەسەڵاتدارانی ئەبوزەبی کردو
تۆمەتباریکردن بەوەی، هاوکاریی لایەنە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، ئەوەش لەڕێگەی
بەردەوامبون لەمیوانداریکردنی بنکەو کەلوپەلی سەربازیی ئەمریکا.
لهڕاگەیەندراوەدا، وهزارهتى
دهرهوهى ئێراندا هۆشداریداوە کە ئەم هەڵوێستەی ئیمارات مەترسی بۆ سەر سەقامگیریی
ناوچەکە هەیەو بەپێشێلکردنی بنەمای دراوسێیەتی باشو میساقی نەتەوەیەکگرتوەکانی
دادەنێت.
ئێران هەموو ئەو دەنگۆیانەی
ڕەتکردوهتهوه کە باس لەوەدەکەن، موشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەخاکی خۆیەوە
ئاراستەی ئیمارات کردبێت، دهشڵێت، "هێزە چەکدارەکانمان تەنها بەرپەرچی هەڕەشەکانی
ئەمریکایان داوەتەوە".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا
جەختكراوهتهوه، سەرەڕای دانبەخۆداگرتن، بەڵام دودڵ نابێت لەگرتنەبەری هەر هەنگاوێک
بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانىو ئاسایشی نەتەوەیی
خۆی.
ئەم گرژییانە دوای ئەوەدێن،
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاندبوو، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان بەرپەرچی هێرشێکی
موشەکیو درۆنییان داوەتەوە کە لەئێرانەوە هاتبون، بەڵام بەرپرسانی سەربازیی ئێران
ئەو هەواڵەیان ڕهتكردوهتهوه.
