شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ڕایگەیاند، لەهێرشێکی ئاسمانی وردو چڕدا بۆ سەر گەڕەکی "زاحیە" لەباشوری بەیروت، توانیویانە ئەحمەد غالیب بەلوت فەرماندەی یەکەی هێزی ڕەزوانی سەر بەحزبوڵڵا بکوژن.
بهگوێرهى زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، بەلوت یەکێکبوە لەکەسایەتییە هەرە کاریگەرەکانی ناو حزبوڵڵاو ئەم بەرپرسیارێتییانەی لەئەستۆ بوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانو لێپرسراوی یەکەمی کۆکردنەوەی هێز بوە بۆ شەڕی دژ بەئیسرائیل، لەماوەی ئەمدواییانەدا ڕێبەرایەتی دەیان هێرشی موشەکیو چاندنی بۆمبی چێنراوی لەدژی سوپای ئیسرائیل کردوە، هاوكات ناوبراو بەرپرسی سەرەکی بوە لەنۆژەنکردنەوەی تواناکانی هێزی ڕەزوان بۆ جێبەجێکردنی پلانی هێرشکردنە سەر ناوچەی جەلیل.
سوپای ئیسرائیل جەختدەکاتەوە، ئەم هێرشە بەشێکە لەهەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ تێکدانی ژێرخانی سەربازی حزبوڵڵاو ڕێگریکردن لەهەر هەوڵێکی هێزی ڕەزوان بۆ دوبارە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان لەناوچەکەدا.