شارپرێس:
ئەمڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و 10 ده‌ستگیركراوى دیكه ده‌بوو پرۆسه‌ى دادگاییكردنیان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ش دادگاییكردنه‌كه بۆ حه‌وت ڕۆژى دیكه دواخرایه‌وه، له‌باره‌ى ته‌ندروستى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى یه‌كێك له‌پارێزه‌رانى ئه‌و كه‌یسه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات.
ئاریان بورهان یه‌كێك له‌پارێزەرانى دۆسیه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى به‌شارپرێسى وت، ئه‌مڕۆ کەسوکاری لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برایی‌و 10 دەستگیرکراوی دیکە ئاگادارکرابونه‌وه كه ئەمڕۆ لەدادگا ئامادەبن بۆ بەڕێوەچونی دادگاییەکە، ئەو دۆسیەی ده‌ستگیركراوانى لاله‌زارى پێ داگایی دەکرێت، به‌گوێره‌ى مادەی 56ی یاسای سزادانی عێراقییە کە تایبەتە بەتاوانێکی ڕێکخراو.
ئه‌وه‌شى وت، "كاك لاهورو گیراوانى دیكه‌ش كه ئه‌مڕۆ هێنرانه دادگا‌و چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرانه‌وه، به‌گوێره‌ى دۆسیه‌ى 56 بوو، ئه‌ویش تایبەتە بەتاوانێکی ڕێکخراو".
سه‌باره‌ت به‌ته‌ندروستى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى برایى‌و گیراوانى دیكه‌ش، ئاریان بورهان ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆو دوێنێش كاك لاهورم بینی‌و جه‌ختمان له‌ته‌ندروستیان كرده‌وه، ته‌ندروستیان باشه".
پێشتریش بورهان ڕەشید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لالەزار ئاشكرایكردبوو، ڕون نییە دادگاییەکه‌ی ئەمڕۆ لەبارەی وەرگرتنی وتەیە لەده‌ستگیركراوان یاخود گواستنەوەی دۆسیەکەیە بۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان له‌شارى هه‌ولێر.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى مانگرتنیان له‌خواردن ڕاگه‌یاند، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر زیاتر له‌هه‌شت مانگ ده‌ستگیركردنیان‌و ڕه‌وانه نه‌كردنى دۆسیه‌كانیان بۆ دادگا‌و دادگایینه‌كردنیان، دواتر له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێنى جوڵاندنى كه‌یسه‌كانیان، مانگرتنیان شكاند.
لەمانگی 11ی ساڵی ڕابردوەوە تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، 9 جار داواکارییان پێشکەشی دادگای سلێمانی کردوە، بۆ ئەوەی دۆسییەکە بگوازرێتەوە دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەبێ بونی هیچ بیانویەک دۆسیەکە نەگواستراوەتەوە.
شەوی 22ی ئابی 2025، دوای سێ کاتژمێر شەڕ لەنێوان هێزی کۆماندۆی یەکێتیی‌و پاسەوانەکانی هۆتێل لالەزار، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل‌و پۆڵادی برای لەگەڵ دەیان کارمەندو پاسەوانی لالەزار دەستگیرکران‌و تائێستا ژمارەیەک لەگیراوان لەزیندانن‌و ئازادنەکراون.
