ڕێگرییه‌كى سعودیه‌ له‌ئه‌مریكا هه‌موو شتى گۆڕیى.. زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێکی تۆڕی ئێن بی سی نیوز-ى ئه‌مریكى، سعودیە ڕێگریی لەپلانێکی ئەمریکا کردوە بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لەبڕیارەکەی پاشەکشە بکات.


دوای ناڕەزایەتی هاوپەیمانەکان‌و هەڵوێستی توندی سعودیە، دۆناڵد ترەمپ پلانی پڕۆژەی ئازادی بۆ کردنەوەی گەروی هورمز ڕاگرت، ڕیاز بەفەرمی واشنتۆنی ئاگادارکردوەتەوە کە ڕێگەنادات سوپای ئەمریکا بنکەی ئاسمانی (شازادە سوڵتان) یان ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هیچ هێرش‌و چالاکییەکی پەیوەندیدار بەم پڕۆژەیە بەکاربهێنێت.

سەرەڕای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ‌و محەمەد بن سەلمان، کێشەکە چارەسەرنەکراو ترەمپ ناچاربوو پڕۆژەکە ڕابگرێت بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنی سوپاکەی بەئاسمانی ناوچەکە لەدەستنەدات.

زۆربەی وڵاتانی کەنداو، لەوانە قەتەرو عومان، تەنها دوای بڵاوکردنەوەی پۆستەکەی ترەمپ لەسۆشیاڵ میدیا ئاگاداری پڕۆژەکە بون، ئەمەش نیگەرانی‌و سەرسامی لای ئەوان دروستکردووە.

سەرچاوە سعودییەکان دەڵێن، وڵاتەکەیان زیاتر پشتگیریی لەهەوڵە دیپلۆماسییەکانی پاکستان دەکات بۆ نێوەندگیریی لەنێوان ئێران‌و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەگرژییەکان.

بەپەلە