ئەمریکا سزا بەسەر بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەسەپێنێت

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر هەشت هاوڵاتیی و کۆمپانیای عێراقیدا سەپاند، کە یەکێکیان عەلی بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقە.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە دیارترین ئەو کەسایەتییانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە، (عەلی مەعاریج بەهادلی)، بریکاری وەزیری نەوتی عێراقە، کە پێگەی حکومیی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئاسانکاریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق، بە ئامانجی دابینکردنی داهات بۆ ئێران و میلیشیاکانی لە ناوخۆی عێراقدا.

ئەوەشیخستەڕوو، هەروەها سزاکان سێ سەرکردەی باڵای هەردوو گروپی چەکداریی عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی سەیدولشوهەدا دەگرێتەوە.