هێرشی درۆنی کرایەسەر سنوری بالیسان

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

سوپای پاسداران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە دوو درۆن شاخەکانی بالیسانی کردەوە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵی میدیای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای پاسداران بە گومانی هەبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، شاخەکانی بالیسانی بە دوو درۆن کردەئانج.

هاوکات شەوی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی بە سێ درۆن کەمپی زەویەسپیی حیزبی دیموکراتی لە نزیک شاری کۆیە کردە ئامانج. هەروەها بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ، بە دوو درۆن هێرشی کردبووە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات لە گردەچاڵ لە نزیک هەولێر.

 

 ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢١ مووشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە تەندروستی و پەروەردەییەکانی بە ئامانج گرتووە.