سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست داوای لێبوردن دەکات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێبوار کەریم، سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لەپەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆبونەوەی دوێنێیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت،" داوای لێبوردن لە دەنگدەرانمان دەکەین، هەڵەیەک بوو بەسەرماندا تێپەڕی ".


 سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" لەسەردانی دوێنێماندا بۆ لای چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵەیەک بەسەرماندا تێپەڕی؛ کە نەدەبو لەگەڵ هیچ لایەنێکی دەسەڵات ئەم سەردانە ئەنجام بدەین. ".

ئەوەشیخستەڕوو،" وەک سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست داوای لێبوردنتان لێدەکەم. رەخنەکانتان بەهێزمان دەکەن، دەستان خۆش، هەر هەڵەیەکمان کرد لێمان قبوڵ مەکەن ".

رێبوار کەریم لەپەیامەکەیدا بۆ دەنگدەرانی رەوتەکەی دەڵێت،" دڵنیاتان دەکەینەوە کە وەک لەرابردوو بەڵێنمان پێداون هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ لایەنەکانی دەسەڵاتداری هەرێم ئەنجام نادەین ".