شارپرێس:
دواى هه‌شت مانگ لهههڕهشهكهى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى
ئهمریكاو نزیكه‌ى نۆ مانگیش له‌ده‌ستگیركردنى، ئه‌مڕۆ برایان وێڵسن ئه‌و هاوڵاتیه
ئهمریكیهى له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زار ده‌ستگیركرا، ئازادكرا.
برایان ویڵسن هاوڵاتی ئەمریکی لەشەوی ڕوداوەکەی
لالەزاردا لە22ى 8ى 2025 دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دانی بەوەداناوە کە سەربەخۆو
بەبێئاگادارییو ڕەزامەندیی ئەمریکا، هاوکاریی لاهور شێخ جەنگیی کردوە لەدروستکردن،
مەشقو ڕاهێنانی مەیدانی بەهێزی دوپشك.
له‌وباره‌یه‌وه عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی
هەرێم ڕۆژى 5ى 9ى 2025 لەبارەی ئەوكەسە ئەمریكییەی كە لەناو دەستگیرکراوانی لالەزاری
سلێمانیدا بوو ڕایگه‌یاند، "ئەوکەسە بهبێئاگاداری وڵاتەکەی مەشقی بەهێزی نایاسایی
کردوە".
شارپرێس بۆ وه‌رگرتنى زانیاریى زیاتر په‌یوه‌ندیى
به‌تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى‌و گیراوانى لاله‌زاره‌وه كرد، ئه‌وان بێئاگایى
خۆیان له‌وباره‌یه‌وه نیشاندا‌و جه‌ختیانكرده‌وه، ئه‌وانیش لهمیدیاو سۆشیال میدیاوه
زانیارییه‌كه‌یان زانیوه.
برایان ویڵسن له‌بنه‌ڕه‌تدا خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی
ئەمریکایەو سەربازێکی خانەنشین بوى هێزی ئاسمانیی ئەمریکایه، وێلسن لەئۆپهراسیۆنەکانی
ئەمریکا لەگەردەلولی بیابان دژی ڕژێمی به‌عسى عێراق شەڕیکردوە.
له‌ساڵى 2014 برایان وێڵسن چوەتە ڕۆژئاوای کوردستان‌و
لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بەگروپى تیرۆریستیی داعش شەڕیکردوە.
هه‌ر له‌مانگى 9ى ساڵى 2025دا‌و په‌یوه‌ست بهدهستگیركردنى
هاوڵاتیه‌كى ئه‌مریكى لهڕوداوهكهى لاله‌زاردا، ماركۆ ڕۆبیو وه‌زیرى دەرەوەی ئەمریکا
هاتهدهنگو هۆشداریداو وتى، "سه‌رۆك تره‌مپ فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد کە
سزای نوێی بێوێنە بەسەر ئەوکەسانەدا ده‌سه‌پێنێت کە بەشێوەیەکی نادروست هاوڵاتیانی
ئەمریکی لەدەرەوەی وڵاته‌كه‌ى خۆیان دەستبەسەردەکەن".
ڕۆبیو ئه‌وكات هۆشدارییهكى توندى بڵاوكردهوهو
ڕایگه‌یاند، "بۆ وەزارەتی دەرەوە لەپاراستنی سەلامەتی‌و ئاسایشی هاوڵاتییانی ئەمریکا،
هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نییە، کۆتا هێڵیش ئەوەیە کە هەر کەسێک ئەمریکییەکان وەکو موزایەدە
بەکاربهێنێت باجەکەی دەدات".
