هێرشکرایەسەر ئێران و سیستمی بەرگری ئاسمانی کارا کرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای فەرمی ئێران رایدەگەیەنێت، سیتمی بەرگری ئاسمانی لە رۆژئاوای تاران روبەڕوی هێرشی ئاسمانی دەبێتەوە، میدیای ئەمریکیش باس لە هێرشکردنەسەر چەند شارێکی دیکەی ئێران دەکات.

میدیای فەرمی بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی لەرۆژئاوای تاران کارا کراوە و دەنگی بەرز لەو ناوچانە دەبیسترێت.

هاوکات، کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات، سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر دورگەی قشم و شاری بەندەر عەباس لەباشوری ئێران.