شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و جەختى لەسه‌ر به‌رده‌وامیى ئاگربەست لەگەڵ ئێران كرده‌وه، میدیاى ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، "سعودیه چالاكیه‌كانى ئه‌مریكاى سنورداركردوه له‌خاكه‌كه‌یه‌وه".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاند، "سەرەڕای هێرشەکان کە پەیامی سنوردار بون، ئاگربەست لەگەڵ ئێران هێشتا بەردەوامە، ئێران لەڕوی سەربازییەوە تێکشکاوەو ڕێگەنادەین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
هاوکات، کەناڵی i24NEWSى ئیسرائیلى لەزاری سەرچاوەیەکی کەنداو بڵاویکردەوە، "عەرەبستانی سعودیە چالاکییەکانی ئەمریکای لەناوچەکەدا سنوردارکردوە، ئەمەش بەهۆی نیگەرانیی ڕیاز لەوەی ئەگەر ئێران هێرشی بکاتەسەر، ئەمریکا هاوکاری پێویستی پێشکەشنەکات".