شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق
سزادانی عەلی بەهادلی، بریاری وەزارەتەکە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
رەتدەکاتەوەو دەڵێت، رێز لەیاسا دەگرن و ئامادەن بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە
لەو پرسەدا.
وەزارەتی نەوتی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا لەبارەی سزادانی بریکاری وەزارەتەکەی ئاماژەی بەوەکرد،"
پێویستە پشت بە بەڵکە و دیکیۆمێنت ببەسترێت بۆ مامەڵەکردن لەسەرجەم پرسەکاندا و تۆمەتەکان
دوربن لەهەر لێکدانەوە و حیساباتێکی دیکە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
سەرباری رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بەڵام ئامادەیی تەواومان
هەیە بۆ هەماهەنگی و ئەنجامدانی هەر لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە، ئەوەش لەچوارچێوەی
باوەڕمان بە رۆڵی دادگای عێراقی و دەستەی دەستپاکی و هەروەها رێزگرتن لە دامودەزگاکانی
وڵاتەکە ".
وەزارەتی نەوت
رونیکردنەوە،" پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خام و بەبازاڕکردن و گواستنەوەی
ئەرکی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن نییە، بەڵکو لایەن و کۆمپانیای
تایبەتمەند بەو بوارە بەو ئەرکە هەڵدەستن ".