پەیامێکی توند لە ئەمریکاوە بۆ حکومەتی عێراق

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەرپرسێکی ئەمریکا داوا لە حکومەتی نوێی عێراق دەکات، هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بپچڕێنێت.

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە کەناڵی (NBC news)ی ئەمریکی وتووە: پێویستە حكومەتی عێراق هەنگاوی جدی بنێت بۆ كۆتایهێنان بە گروپە چەکدارەکان، هەنگاوی یەکەمی ئەو بابەتەش بە بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی سیاسی روون و بێ‌ تەمومژە، كە حکومەت بە ڕوونی ڕایبگەیەنێت ئەو میلیشیا "تیرۆرستیانە" بەشێك نین لە دەوڵەتی عێراقی. 

رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر عەلی بەهادلی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراقدا سەپاند، بەهۆی قۆستنەوەی پۆستەكەی بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق لە بەرژەوەندی رژێمی ئێران، تۆمی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نەوتی ئێران تێکەڵ بە نەوتی عێراق كراوەو لە بەرژەوەندی ئێران فرۆشراوە.

ئەو داواکارییەی  ئەمریکا لە عێراق یەکەم داواکاریی لەوشێوەیەیە کە تیایدا هەم حکومەت هەم عێراق لە گروپە چەکدارەکان بێبەریی بکات.