بەهۆی گرژییەکانی گەروی هورمزەوە نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوت لە مامەڵە پێشوەختەکانی ئەمڕۆ هەینیدا بە ڕێژەی زیاتر لە 3% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای نوێبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران .

 گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بە بڕی 1.41 دۆلار یان 1.41% زیادیان کرد و گەیشتنە 101.47 دۆلار، لە کاتێکدا خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە بڕی 1.12 دۆلار یان 1.18% بەرزبووەوە بۆ 95.93 دۆلار.

ئەم هەڵکشانە دوای سێ ڕۆژ لە دابەزین دێت کە پێشتر باس لە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکرا.

 سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشی کردۆتە سەر پێگەکانی سەر بە ئێران وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی دوێنێ، بەڵام ئێران ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاگربەست و بە ئامانجگرتنی کەشتی لە گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات.

 فاتح پیرۆل، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی هۆشداری دا کە بازاڕەکان بەرەو قۆناغێکی نائارام دەچن و ئاسایشی دابینکردنی نەوت بە کێشەیەکی سەرەکی دەمێنێتەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی