ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی کردە سەربازییەکانی سەر ئێران دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێکیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆژەی ئازادی لەگەروی هورمز کردبێت، بەڵام بەدوریشی نازانێت بەهێزێکی زیاتر پرۆژەکە دەستپێبکەنەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردوە، تاکو ئێستا بڕیاری کۆتاییان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆژەی ئازادی لەگەروی هورمز نەداوە، بەڵام خوێندنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی فراوانتر دەکەن .

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەگەر پرۆسەی ئازادی دەستپێبکەنەوە، ئەمجارە پرۆسەکە تەنها یاوەریکردنی کەشتییەکان لەگەروی هورمز ناگرێتەوە ".

بەپێی وتەی ترەمپ، فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن، تاوەکو دەگەنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.