شارپرێس:
فەرماندەی بارەگای بەقیەتوڵڵای سەر بەسوپای
پاسدارانى ئێران پهیامێكى توند بڵاودهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "هیچ
دانوستانێک ناکەین تاوەکو مەرجەکانمان جێبەجێنەکرێن".
محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی بارەگای بەقیەتوڵڵای
سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران، مەرجە قورسەکانی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەر جۆرە
دانوستانێک ڕاگەیاندو جەختیکردەوە، تاران چیتر لەژێر فشاردا گفتوگۆ ناکات.
جەعفەری لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆماری
ئیسلامی دانوستانەکان ڕادەگرێت تائەوکاتەی داواکارییهكانى بەدیدێن كه بریتین لهکۆتاییهاتنی
تەواوەتی شەڕ لەهەموو بەرەکاندا، هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانو ئازادکردنی پاره بلۆككراوهكانى
ئێران لەدەرەوە، قەرەبوکردنەوەی تەواوی ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕەوە بەر وڵاتەکە کەوتونو
دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەمافی سەروەریی ئێران بەسەر گەروی هورمزدا.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران وتیشی، "بەهۆی
ئەو بێمتمانەییە قووڵەی بەرامبەر بەئەمریکا هەمانە، تیمی دانوستانکار بەپاڵپشتی سەرجەم
دامەزراوەکانی دەسەڵات، جەخت لەوەرگرتنی تەواوی مافەکان دەکاتەوە".
ئهوهشى وت، "ئەم مەرجانەی باسمكردن، کەمترین
چاوەڕوانی ئێرانه، ئەمەشى من دهیڵێم هەڵوێستی کۆتایی ئێرانه".
