شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەکات
و دەڵێت،" ئاگربەستەکە لەژێر ئامێری چاودێریی چڕدایە، وەک ئەوەی پزیشکێک بێتە
ژورەوە و بڵێت ئازیزەکەت تەنیا 1% هیوای ژیانی ماوە ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاماژەی
بەوەکرد،" وەڵامەکەی تاران بۆ پێشنیارەکەی ئەمریکا قبوڵنەکراوە و ئەمریکا سەرکەوتنی
تەواوەتیی بەسەر ئێراندا دەوێت ".
ترەمپ وتیشی،" ئاگربەستی ئێران لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە و
خەریکە دەمرێت ".
ئەم قسانەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەدێت کە واشنتن پێشنیازێکی نوێی
ئێرانی رەتکردەوە، تێیدا تاران داوای ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی و کۆتاییهێنان
بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکای کردبوو.