شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ لەمەودوا لەهەر ئۆتۆمبێلێکەوە زبڵ و خاشاک فڕێ بدرێت ئەوا كەسەكەو شۆفێرەكە 40هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە چیتر فڕێدانی زبڵ و خاشاک لەناو ئۆتۆمبێلەکانەوە بەڕەوا و ئاسایی نابینرێت و لەمڕۆوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بڕیارەکە هەر ئۆتۆمبێلێک، چ شوفێرەکەی بێت یان سەرنشینەکانی، زبڵ و خاشاک فڕێ بدەنە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، بە بڕی 40هەزار دینار سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە بەئامانجی دروستکردنی کوردستانێکی پاک و خاوێنترەو داوا لەهاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە ژینگەییەکان بن بۆ ئەوەی دووچاری سزای دارایی نەبنەوەو سیمای شارەکانیش بەجوانی بمێننەوە.