فەرماندەی پێشوی ‌هێزی ئاسمانی سوریا دەستگیرکرا.. پارێزگاری پێشوتری حەسەکەش بوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەستگیرکردنی جایز موسا، سەرۆک ئەرکانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە سەردەمی بەشار ئەسەد راگەیاند، کە پێشتریش پارێزگاری حەسەکە بوە، یەکێک لە تۆمەتە سەرەکییەکانیشی بەشداربونییەتی لە هێرشە کیمیاییەکانی سەر وڵاتەکە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا شوێنی دەستگیرکردنی لیوا روکن فڕۆکەوان جایز موسای ئاشکرانەکردوە، بەڵام دەڵێت، پرۆسەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا بەڕێوەچوە.

جایز موسا خەڵکی پارێزگای دێرەزورە و دوای خانەنشینبوونی لە ساڵی 2016 وەک پارێزگاری حەسەکە دیاریکرا. یەکێتیی ئەوروپاش لە ساڵی 2017دا ناوی خستە لیستی سزاکانەوە.