هاوڵاتییەکی دیکە بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ناوچەی دۆڵەڕوت لەپارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا.


سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری 122ـی خێرای فریاگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ڕوداوەکە لە گوندی هەنارانی خوارو لە دۆڵەڕوتی سلێمانی رویداوەو ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی خەسرەو ئەنوەرەو تەمەنی 43 ساڵە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لەگوندی سەرسیانی سەر بە ناحیەی بنگرد لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، هەورەبروسکە لەچوار کەسی دا و بەهۆیەوە باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا، دوانەکەی دیکەش برینداربون.