شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ کوژرانی عیزەدین حەداد، فەرماندەی
باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رادەگەیەنێت، کە بە یەکێک لەپلانداڕێژەرانی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر بۆ
سەر ئیسرائیل دادەنرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
عیزەدین حەداد بەرپرس بوە لە کوشتن و رفاندن و ئازاردانی هەزار کەسی سڤیلی
ئیسرائیلی و سەربازانی سوپای ئیسرائیل، هەروەها بارمتەکانمانیان بەشێوەیەکی دڕندانە
دەستبەسەر کردبوو ".
ناتانیاهۆ دەڵێت، حەداد بەتوندی دژی رێککەوتنەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بوە بۆ
چەکدانانی حەماس لەغەززە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێک توند دەداتە نەیارانی و باس
لەوەدەکات،" هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بمانکوژن، ئێستا بێت یان دواتر، ئیسرائیل
هەر دەگاتە سەرتان ".