شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ داوا لەبەرپرسانی
ئێران دەکات لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێکبکەون، دەشڵێت،" ئارامگرتنم بەرامبەر
ئێران درێژە ناکێشێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "فۆکس نیوز"
ئاماژەی بەوەکرد،" چیتر ئارامیم نەماوە بەرامبەر بە ئێران و دەبێت لەگەڵمان
رێکبکەوێت ".
هاوکات، لەکاتی
گەڕانەوەی لە چینەوە بۆ ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە میدیاکانی وڵات،" خوێندنەوە
بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو کۆمپانیا نەوتییە چینییانە دەکەم، کە
نەوتی ئێران دەکڕن ".