ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل درێژکرایەوەو دەست بە دانوستان دەکرێتەوە

جیهان

37 خولەک پێش ئێستا‌ 66 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 45 ڕۆژ ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل درێژکرایەوە، وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەش راگەیەنرا.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بە ئامانجی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان و درووستبوونی سەقامگیرییە لە نێوان هەردولا بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل درێژکرایەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، لە سەرەتای مانگی حوزەیران خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.