شارپرێس:
میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکرد کە ئێران لە بەندەری جاسک لە پارێزگای هورمزگان دەستی بە بارکردنی نەوت کردووە، ڕێگایەک
کە تاران بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورمز و درێژەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ئەگەری لەدەستدانی
دوورگەی خارک وەسفی دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بارکردنەکە لە ڕێگەی بۆریی گۆرە-جاسکەوە
ئەنجام دەدرێت، کە توانای ڕۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە و ئەگەری هەڵگرتنی
تا 10 ملیۆن بەرمیل
لە تانکیەکانیدا هەیە. ئەم ڕێگایە بە تەواوی لە ناو خاکی ئێراندا تێدەپەڕێت و وابەستەی
گەرووی هورمز نییە.
میدیاکانی جیهان ئەم هەنگاوەیان بە نیشانەی بەردەوامی بەرهەمهێنانی
نەوتی بەردەوام وەسف کرد و وەک بەدیلێک بۆ دوورگەی خارک ناساندیان لە ئەگەری لەدەستدانیدا،
تا سەرچاوەی دووەمی فرۆشتنی نەوت بە چالاکی بمێنێتەوە. شایانى باسە کە بۆری گۆرە-جاسک
درێژترین بۆری نەوتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و درێژییەکەی نزیکەی هەزار کیلۆمەتر
دەبێت.
جێگەى ئاماژە پێدانە، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەسەر هەناردەى
نەوتى ئێران لە ١٤ی نیسانی 2026ەوە دەستیپێکردووە
و هەموو بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان دەگرێتەوە.
