شارپرێس:
دەستەی کەشناسی عێراق زەنگی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوای لێداو ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتودا بارانبارین له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له‌باشورو ناوه‌ڕاستیش شەپۆلێکی تۆز‌و خۆڵبارینى چڕ ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌سته‌كه ئاشكرایكردوه، بۆ ڕۆژى پێنجشەممە، پێشبینیدەکرێت ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکانی هه‌رێم نمه بارانی لێ ببارێت‌و ئه‌مڕۆش ئاسمان به‌ته‌واوى ده‌بێت به‌هه‌ور.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بەهۆی چالاکبونی خێرایی با لەڕۆژی پێنجشەممەدا، تۆز‌و خۆڵێکی ناوخۆیی ناوچەکانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق دەگرێتەوە، کە کاریگەریی لەسەر ئاستی بینین دەبێت، سەرەڕای بەرزبونەوەیه‌كى کەم لەهەندێک ناوچە، بەڵام هێشتا پلەکانی گەرما لەخوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەمێننەوەو کەشێکی تاڕادەیەک جێگیر باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت".
ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق داوایكردوه، شۆفێران لەناوچەکانی ناوەڕاست‌و باشور وریای تۆز‌و خۆڵ بن لەکاتی لێخوڕیندا، گەشتیارانی ناوچە شاخاوییەکانیش ئامادەکاریی بۆ ئەگەری بارانبارین بکەن.