شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانیان توانیویانە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) تێکبشکێنن کە لەسنورەکانی عێراقەوە هاتونەتە ناو خاکی وڵاتەکەیانەوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى وهزارهتى بهرگریى سعودیه ڕایگهیاندوه، درۆنەکان دوای چونە ناو کایەی ئاسمانی سعودیە، دەستبەجێ لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە بینراونو تێکشکێنراون.
ههر بهگوێرهى ڕاگەیەندراوەکە، درۆنەکان لەعێراقەوە بەرەو سعودیە هەڵدراون.
لیوا ڕوکن تورکی مالیکی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە لهوبارهیهوه وتویهتى، "سعودیە مافی خۆی دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانە لەکاتو شوێنی گونجاود".
ئهوهشى وتوه، "وەزارەتی بەرگری جەختدەکاتەوە کە هەموو ڕێکارێکی سەربازی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتو گیانی هاوڵاتیانو نیشتەجێبوانی سەر خاکی شانشینەکە".