شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە دووپاتی کردەوە کە "کراوە نییە" بۆ هیچ جۆرە سازشێک بەرامبەر تاران، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران دەزانێت "چی ڕوودەدات بەم نزیکانە".
ترەمپ لەوەڵامی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، وتی "من لە ئێستادا کراوە نیم بەرامبەر بە هیچ شتێک بۆ ئێران".
ڕوونیشی کردەوە کە ئێران بە تەواوی ئاگادارە کە ئەمریکا دەتوانێت ئازاری زیاتری پێ بگەیەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان زیاتر لە جاران دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن، چونکە دەزانن بەمزوانە چی لە ئارادایە.