ترەمپ پلانی هێرشەکەی سەر ئێرانی ڕاگرت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بڕیاریان دابوو سبەی سێشەممە، هێرشی سەربازی گەورە بکەنە سەر ئێران، بەڵام ڕاگیرا.

 

 دۆناڵد ترەمپ لەپۆستێکدا دەڵێت، تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر؛ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات داوایانکردووە هێرشی سەر ئێران رابگرێت، فەرمانم بە وەزیری جەنگ و سوپای ئەمریکا کرد سبەی ئەو هێرشە نەکەن.

دەشڵێت، دانوستانی جددی بەڕێوەدەچێت و بە بڕوای سەرکردەکانی کەنداو رێککەوتنێک دەکرێت کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش قبووڵی دەکەن، خاڵی گرنگی ئەو رێککەوتنەش ئەوەیە ئێران ئەتۆمیی نابێت.

سەرۆکی ئەمریکا وتی، لەئامادەیی تەواودا دەبن بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران رێککەوتن نەکرێت.