شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا بەیاوەری شاندێکی باڵا، لەسەر بانگهێشتی شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی، بە سەردانێکی فەرمی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ گەیشتە پەکین.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بە بۆنەی 25 ساڵەی پەیماننامەی بوارەکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی و هاریکاری نێوان ڕوسیا و چین گەیشتە پەکین، لەسەر بانگهێشتی شی جینپینگ سەرۆکی چین.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بەرنامەی سەرەکی سەردانەکە بەڕێوەبچێت بە مەراسیمێکی فەرمی بەخێرهاتنی شاندی ڕوسیا.
دوابەدوای ئەمەش پوتین و سەرۆکی چین گفتوگۆ دەکەن.