شارپرێس:
لەهەڵوێستێکی توندو یەکگرتوودا، 24 پارتو ڕێکخراوی سیاسیی لەڕۆژئاوای کوردستان، ئەو دابەشکارییەیان ڕەتکردەوە کە حکومەتی سوریا بۆ کورسییەکانی پەرلەمان دیاریکردوەو بەپڕۆژەیەکی نوێی نەژادپەرستی وەسفیانکردوه.
لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لەقامیشلۆ بڵاوکرایەوە، لایەنە کوردییەکان جەختیانکردەوە، دیاریکردنی تەنها چوار کورسی بۆ گەلی کورد لەکۆی 210 کورسی پەرلەمان، سوکایەتییەکی ئاشکرایە بەپێکهاتەیەکی ڕەسەن کە زیاتر لە 20٪ی دانیشتوانی سوریا پێکدەهێنێت، ئەوان داوایانکرد، دەبێت لانیکەم 40 کورسی وەک مافێکی مێژوییو دیمۆگرافی بۆ کورد تەرخان بکرێت.
لایەنەکان هەڵبژاردنەکەی دیمەشقیان بە"پڕۆسەیەکی کارتۆنی" ناوبرد کە ئامانج لێی زیندوکردنەوەی پڕۆژە نەتەوەپەرستەکانی ڕژێمی پێشوی بەعسە.
بەیاننامەکە هۆشداریدەدات لەهەوڵەکانی دیمەشق بۆ شەرعیەتدان بەکەمەربەندی عەرەبیو گۆڕینی ناسنامەی ناوچە کوردییەکان، بەتایبەت لەسەرێکانی.
ئهو 24 پارتە هۆشدارییەکی مێژوییاندا وتیان، "هەر لایەنێکی کوردی قبوڵی ئەو چوار کورسییە بکات، دەبێتە هاوبەشی سێدارەی سیاسیی مافەکانی کوردو بەرپرسیارێتی مێژویی دەکەوێتە ئەستۆ".
لایەنە کوردییەکان بەپێشەنگی پهیهدهو پارتە هاوپەیمانەکانی ڕایانگەیاند، ئەوان دان بەم تەعینکردنە سستەماتیکەدا نانێنو بەردەوامدەبن لەتێکۆشان بۆ فەرزکردنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینەو نوسینەوەی دەستورێکی نوێ کە مافی هەموو گەلان زامن بکات.