شارپرێس:
دوای كوژرانى عیزەدین حەداد لەچەند ڕۆژی ڕابردودا،
بزوتنەوەی حەماس، محەمەد عەودە-ی وەک فەرماندەی نوێی باڵی سەربازیی خۆی لەکەرتی غەززە
دەستنیشانکرد.
محەمەد عەودە کێیە؟
پێشوتر بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی کەتائیبی
قەسـام بوە، عەودە کەسێکی نزیکو جێگه متمانەی عیزەدین حەداد بوەو بەردەوام پێکەوە
سەرقاڵی داڕشتنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی کەتائیبەکە بون.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، دوای كوژرانى محەمەد
سینوار لەئایاری ساڵى 2025دا، پێشتر داوای لێکرابوو فەرماندەیی باڵی سەربازیی وەربگرێت،
بەڵام ئەوکات ڕەتیکردبوەوە.
ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوەدێت، عیزەدین حەداد فەرماندەی
پێشوی قەسـام، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شوقەیەکی نهێنی
لەگەڕەکی (ڕیمال) لەشاری غەززە کوژرا، حەداد یەکێکبوو لەداڕێژەرە سەرەکییەکانی هێرشەکەی
7ی ئۆکتۆبەر بۆسەر ئیسرائیل.
بهبڕواى چاودێران، دەستنیشانکردنی عەودە وەک فەرماندەیەکی
مەیدانیو شارەزا لەبواری هەواڵگریی، ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانی حەماس بۆ پاراستنی یەکگرتویی
باڵی سەربازییو تێپەڕاندنی ئەو بۆشاییە فەرماندەییەی، دوای کوژرانی سەرکردە یەک لەدوای
یەکەکانی (زەیف، سینوارو حەداد) دروستبوە.
