موجتەبا خامنەیی بێدەنگی شکاندو پەیامێکی بڵاوکردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوەو دەڵێت، ئێستا ئێران وەک هێزێکی سەرەکی و خاوەن بڕیار لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا دەردەکەوێت.


موجتەبا خامنەیی لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،"  یەکێک لەو دەستکەوتە هەرە گرنگانەی کە گەلی ئێران لە قۆناغی دواییدا بەدەستی هێناوە، بەرزبونەوەی پێگەی وڵاتەکەیە بۆ ئاستی هێزێکی گەورە و کاریگەر ".

 ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو خۆڕاگرییەی گەلی ئێران نیشانی دا، بوەتە هۆی ئەوەی تاران وەک هێزێکی سەرەکی و خاوەن بڕیار لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا دەربکەوێت ".

خامنەیی وتیشی،" پاراستنی ئەم پێگەیە و گەیشتن بە ئاستێکی باڵاتر لە دەسەڵات، پێویستی بە ژێرخانێکی مرۆیی بەهێز هەیە، کە تەنیا لە ڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی دانیشتوانەوە بەدیدێت ".