ئاسایش ئامارەی هێرشەكانی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئاشكرادەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوی ئاشكراكردو ڕایگەیاند، دووموشەك و سێ درۆن ئاڕاستەی هەرێم كراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، کاتژمێر (22:05) خولەکی شەوی دوشەممە 2026/5/18 بە (دوو)موشەک و (سێ) درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لەسورداش.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.